ئه‌عره‌جى:هێزه‌ ئه‌منیه‌كان رێگا نادات به‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستیان له‌ خوێنى عێراقیه‌كان بووه‌

ئەمنی
  • 4-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی دووپاتیكرده‌وه‌،ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ڕێگه‌ نه‌دان به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى تیرۆرستان وئه‌و كه‌سانه‌ى به‌خوێنى عێراقییه‌كان تێوه‌گلاون.
    نوسینگه‌ى ئه‌عڕه‌جى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ،پێشوازیكرد له‌شاندێكى ناوچه‌ى به‌شیر له‌پارێزگاى كه‌ركوك،كه‌كورته‌یه‌كیان له‌سه‌ر كێشه‌كانى خه‌ڵكى پارێزگاى كه‌ركوك پێشكه‌شكرد،له‌باره‌ى وردبینى ئه‌منى په‌یوه‌ست به‌وانه‌ى به‌تیرۆره‌وه‌ تێوه‌گلاون له‌میان گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان،داوایشیان له‌ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی كرد ،پارێزگارى كه‌ركوك ئاگادار بكاته‌وه‌ به‌ختكردن له‌سه‌ر ڕێگه‌گرتن له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش بۆ پارێزگاكه‌،وفشار خستن به‌ئاڕاسته‌ى وردبینیكردنى زانیارییه‌كانى ئاواره‌كان به‌شێوازێك ڕێگه‌ بگرێت له‌دزه‌كردنى تیرۆرستان  له‌نێو ئاواره‌كانه‌وه‌.
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ شانده‌كه‌ كێشه‌ى زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانى پارێزگاكه‌ى خسته‌ڕوو،داوایشیان كردووه‌ پلانێكى گونجاو دابنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه‌.
    ئه‌عڕه‌جى دووپاتیشیكرده‌وه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كار بۆ ئاسانكردنى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن دواى وردبینى ئه‌منى،وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى تیرۆرستان وئه‌و كه‌سانه‌ى به‌خوێنى گه‌لى عێراقه‌وه‌ تێوه‌گلاون ناده‌ن.
    ئه‌عڕه‌جى به‌ڵێنیشیدا كێشه‌ى  ونه‌هامه‌تییه‌كانى خه‌ڵكى كه‌ركوك بگه‌یه‌نێته‌ سه‌رۆك وه‌زیران بۆ پێداچوونه‌وه‌یان ودۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى دروست بۆ كێشه‌كان به‌پێى یاسا.