به‌غدا-اه‌ع
نه‌جم جبورى پارێزگارى نه‌ینه‌وا،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،رایگه‌یاند چه‌ند رێكارێك گیراوه‌ته‌وه به‌ر بۆ گه‌راندنه‌وه‌ى ئاواره‌كانى شه‌نگال بۆ ناوچه‌كانى خۆیان به‌زوترین كات.
جبورى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" كاره‌كان به‌رده‌وامه له ناوچه‌كانى قه‌زار شه‌نگال،له‌میان ئه‌و كارانه لابردنى پاشماوه‌ى باڵه‌خانه روخاوه‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ژێرخانه‌كان ، بۆ ئاسانكردنه‌وه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان"، رونیشیكرده‌وه"ئاواره‌كان پێویستیان به خزمه‌تگوزارى بنه‌ڕه‌تیه كه یارمه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌دات وه‌ك ئاو و كاره‌با و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگاكان،دواتر خوێندنگاكان وچه‌ند ژێرخانێكى دیكه‌ى گرنگ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" كه‌یسى قه‌ره‌بوكردنه‌وه سسته له پارێزگاكه،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه جه‌ختمانكردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگاكانى نیشته‌جێبوون و خانوبه‌ره‌كان بۆ یارمه‌تیدانى ئاواره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌رێنه‌وه زێدى خۆیان،چ له رۆژئاواى نه‌ینه‌وا یان شه‌نگال یان سه‌نته‌رى موسڵ بێت ،ئه‌مه‌ش پێویستى به ئاوڕدانه‌وه هه‌یه".
وتیشى "ئیڤان فایه‌ق وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌ران جه‌ختیكردوه‌ته‌وه له گواستنه‌وه‌ى سه‌دان كه‌ره‌ڤان بۆ ناوچه‌ى شه‌نگال ،كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له گه‌رانه‌وه‌ى ئاواره‌كان،هه‌روه‌ها داوایه‌كیشى پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه بۆ یارمه‌تى دانى ئاواره‌كان".
رونیكرده‌وه"پارێزگاى نه‌ینه‌وا زۆرترین رێژه‌ى ئاواره‌ى هه‌یه،كه 50 هه‌زار خێزان تێده‌په‌رێت ،ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كى زۆره ".