هه‌ولێر-اه‌ع-سۆما جاف
شاخه‌وان به‌كر محه‌مه‌د، به‌رێوه‌به‌رى گومركى ده‌روازه‌ى باشماخ،چه‌ند بریارێكى نوێى ئاشكرا كرد كه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه بۆ رێگرى گرتن له قاچاخ و رێكخستنه‌وه‌ى كاره‌كان.
مه‌حه‌مه‌د ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" چوار ده‌روازه‌ى فه‌رمى هه‌یه له هه‌رێمى كوردستان،ئه‌وانیش"ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل و حاجى عومه‌ران و باشماخ و په‌روێزخان"ه، رونیشیكرده‌وه" ئێمه له باره‌ى پرسى به‌قاچاخبردن له ده‌روازه‌كان ئاگادارى حكومه‌ت و په‌رله‌مانمان كردوه‌ته‌وه".
وتیشى" په‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌دواداچونى جدى بۆ ئه‌م كه‌یسه ده‌كه‌ن و چه‌ند رێنمایى و فه‌رمانێكیان ده‌ركردووه كه به‌منزیكانه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه بۆ رێكخستنى كارى ده‌روازه‌كان به‌پێى به‌رنامه‌یه‌كى دیاریكراو".
محه‌مه‌د ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" داهاتى ده‌روازه‌ى باشماخ ده‌گه‌رێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێم وهه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتێك له‌گه‌ڵ به‌غدا له رێگاى حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه ده‌كرێت"، و ده‌روازه‌ى باشماخ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى راسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ به‌غدا نیه".