هه‌ولێر-اه‌ع-سۆما جاف
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان،دووپاتیكرده‌وه،ڕێوشوێنه‌كانى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان توند ده‌كرێن به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونى هاوڵاتیان.
ئاسۆ حه‌وێزى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووانى كۆرۆنا بۆ پابه‌ندنه‌بوونى هاوڵاتیان به‌ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه،به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ژیان بۆ ڕه‌وشى ئاسایی خۆى ".
دووپاتیشیكرده‌وه"ڕێوشوێنه ته‌ندروستییه‌كان توندكراونهتهوه به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونى هاوڵاتیان وبه‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووان،هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى وه‌رزى به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا ئێمه به‌ره‌و شه‌پۆلى دووه‌م هه‌نگاو ده‌نێن".
وتیشى"له‌هه‌ردوو وه‌رزى پاییز وزستان ڕێژه‌ى په‌تایی وه‌رزى به‌رزده‌بێته‌وه،وبه‌رگرى له‌شیش لاواز ده‌بێت،ئه‌مه‌یش ڕێگاخۆشكهر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ڤایرۆس به‌ئاسانى بچێته جه‌سته‌وه،بۆیه جیاوازیكردن له‌نێوان نیشانه‌كانى توشبووان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا وئهنفلونزاى وه‌رزى زه‌حمه‌ت ده‌بێت"،هه‌روه‌ها ڕه‌تیشیكرده‌وه"ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆى كۆرۆنا به‌رزببێته‌وه".
ئاماژه‌یشى دا"ڤایرۆسى كۆرۆنا هیچ چاره‌سه‌رێكى نییه وئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ى به‌كارده‌هێندرێن یارمه‌تیده‌رن بۆ ڕاگرتنى تێكچوون ڕه‌وشى ته‌ندوستى توشبووان"،ڕوونیشیكرده‌وه"پرۆتۆكۆڵى چاره‌سه‌ركردن كهلهههرێم هه‌ن هه‌مان ئه‌و پرۆتۆكۆڵه ڕێگهپێداروهیهى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فیدڕاڵى".