مه‌لا ته‌ڵال:حكومه‌ته‌ پابه‌نده‌ به‌خه‌رجكردنى ئه‌و موچانه‌ى دواكه‌وتووه‌

ناوخۆ
  • 3-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵال وتەبێژی حکومەت،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ڕایگەیاند، حکومەت پابەندە بە خەرجکردن و دابەشکردنی موچە دواکەوتووەکان.  
    مەلا تەڵاڵ له‌ كۆنگره‌ى هه‌فتانه‌یى ئه‌نجومه‌نى وزه‌زیران كه‌ په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) ئاماده‌ى بوو رایگه‌یاند:"حکومەت پابەندە بە خەرجکردن و دابەشکردنی موچە دواکەوتووەکان،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "كازمى فه‌رمانیكرد به‌ وه‌زاره‌تى دارایى بۆ دۆزینه‌وه‌ى رێگاچاره‌یه‌ك بۆ خه‌رجكردنى موچه‌ى خانه‌نشینان".
    وتیشى"مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیران  پەیوەندی بە سەرۆکى فراکسیۆنەکانەوە کردووە بۆ ئەوەى هەرچی زووە یاسای قەرزەکان تێپەڕێنرێت لە پەرلەمان" .
    دەشڵێت، "کازمی وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەى چارەسەرێکی خێرا بدۆزێتەوە بۆ بەپەلە دابەشکردنی موچەی خانەنشینان و دەستەبەری کۆمەڵایەتی".  
     له‌ باره‌ى روداوه‌كانى به‌سره‌وه‌ مه‌لا ته‌ڵال وتى" حكومه‌ت پابه‌نده‌ به‌ پاراستى خۆپیشانده‌ره‌ ئاشتى خوازه‌كان و پاراستنى مافى ده‌ستوریان له‌ خۆپیشاندان".
     
    رونیشیكرده‌وه‌"ئه‌و ته‌قكردنه‌ى رووى دا له‌به‌سره‌ پێچه‌وانه‌ى راسپارده‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌،ئه‌نجامده‌رى ئه‌و كاره‌ش راده‌ستى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كرا و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
    له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ مه‌لا ته‌ڵال" واژۆكردنى رێكه‌وتنێك له‌ نێوان حكومه‌تى عێراقى و میسر له‌ ژێر ناونیشانى نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ڕه‌تكرده‌وه‌ڤگن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" واژۆكردنى پرۆتۆكۆڵى لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ میسر له‌ ئه‌نجامى بریاره‌كانى لوتكه‌ى سیانى هات ،كۆمپانیا میسریه‌كان پرۆژه‌ى گرنگ له‌ وڵات جێبه‌جێ ده‌كات".
    وتیشى"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پرۆژه‌ى به‌نده‌رى فاوى گه‌وره‌ى تاوتوێى كرد، كازمى فه‌رمانی دا به‌ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ به‌ زوترین كات ئه‌و پرۆژه‌یه‌ جێ به‌جێ بكرێت".
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌"  پرۆژه‌ى به‌نده‌رى فاوى گه‌وره‌ پارێزگاى به‌سره‌ ده‌كاته‌ به‌نده‌رێكى جیهانى گرنگ".
    سه‌باره‌ت به‌ واده‌ى ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندنه‌وه‌ مه‌لا ته‌ڵال جه‌ختیكرده‌وه‌" پرسى ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندن راده‌ستى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى كراوه‌ بۆ دیاریكردنى میكانیزمى ده‌وام ".
     
    له‌ باره‌ى په‌ره‌ى سپیه‌وه‌ مه‌لا ته‌ڵال وتى"ئەم حکومەتە بۆ چاکسازی ئابووری دۆسیەیکی ۱۰۰ پەڕەی ئامادەکردووه‌ کەناونرا بە پەڕەی سپی ئەویش پلانێکە بۆ گەڕاندنەوەی هەیکەلی ئابووری عێراق ئەمە تەنها لۆکاڵی نیه‌. و لەگەڵ کۆمەڵێک چارەسەری یاسایی تر حکومەت پەنایی بۆ بردوە وەک یاسایی قەرزکردن کە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە تاوەکو یاسایی بودجە پەسەد دەکرێت".