بهغدا-اهع
دەستەى دەستپاكی،ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی بەرتیلوەرگرتن و شاردنەوەى زیادەڕۆییکردن،بەرپرسێکی لە فەرمانگەی تاپۆی پارێزگاى زیقار دەستگیرکرد.
فەرمانگەى لێکۆڵینەوەى دەستەی دەستپاكی لەڕاگەیەنراوێکدا ، کە وێنهیهكى دەست ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) کەوتووە،رایگهیاند:" بە تۆمەتى بەرتیلوەرگرتن، جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی تاپۆ لەپارێزگاى زیقار دەستگیرکراوە".
ئەوەش خراوەتە ڕوو، دەستگیرکردنى ئەو بەرپرسە بە پێى فەرمانى دادگا بووە، دواى ئەوەی نووسینگەى دەستەکەیان توانیویەتى بەڵگەى سەلمێنەری بەرتیلوەرگرتنى جێگرى بەڕێوەبەرى فەرمانگەى تاپۆى زیقار بخاتە بەردەست.
هەروەها ئاماژهبهوهكراوه، ئەو بەرپرسە هەستاوە بە وەرگرتنى پارە لەبەرامبەر شاردنەوەى زیادەڕەوییکردنەسەر پارچەیەک زەوى لەناوچەى شامییە و، نووسراوێکى دەزگاى تاپۆى دەوڵەت کە بۆ شارەوانیى ناسڕیە و پۆلیسى ناوچەى پیشەسازى شارەکە ڕەوانە کراوە لەسىەر ئەو زیادەڕەوییە جێبەجێنەکردووە ".