كازمى داوای بەپەلە لە وەزیری دارایی دەكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى مووچەى خانه‌نشینان

ناوخۆ
  • 3-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵال وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران داوای لە وەزارەتی دارایی کردووە، چارەسەری بەپەلە بۆ دابەشکردنی مووچە  خانه‌شینان بدۆزێتەوە.
     
    مه‌لا ته‌ڵاڵ، تویتێكێكدا له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌ رایگیاند:"له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا كه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجام درا، مسته‌فا كازمی داوای له‌ وه‌زاره‌تی دارایی كرد كه‌ چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ بدۆزێته‌وه‌ بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان".
     
    ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو: "چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردنی یاسای كورتهێنانی دارایین له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌، هه‌ر كاتێك یاساكه‌ په‌سه‌ند كرا، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین".