بەغدا_اەع
لە میانی پێشوازیکردنی لە شاندێکی فراکسیۆنی نەسر.. سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە لە پێویستی زامنکردنی پاک و بێگەردی ھەڵبژاردنی داھاتوو دوور لە ساختەکاری.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار،یٔەمڕۆ سێشەممە،لەراگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:" ساڵح،لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شاندێکی فراکسیۆنی نەسر لە یٔەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
گفتوگۆکرا لەبارەی دواین گۆرانکاری سیاسی و یٔەمنی و یٔابووری و گرنگی یەکخستنی هەڵوێستەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی یٔاڵنگارییەکان و خستنەگەڕی گشت هەوڵەکان لە پێناو دەستەبەرکردنی داواکاری و هێنانەدی یٔاسایش بۆ هاووڵاتیان و بەھێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە سەپاندنی یاسا و چەسپاندنی سەروەری و بەردەوامیدان بە هەوڵەکان بۆ بەگژاچونەوەی تیرۆر و رێگریکردن لەو کارانەی لە دەرەوەی یاسان.
جەختیکردەوە"لەگرنگی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بەو پێیەی یٔامڕازێکە بۆ دەربڕینی داواکارییەکانی گەل، ھاوکات پێویستی دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکانی هەڵبژاردن بەگوێرەی پێوەرەکان بە یٔاراستەی زامنکردنی پاک و بێگەردی و رێگریکردن لە ساختەکاری و فرتوفێڵ و کاریگەری و گوشار دروستکردن لەسەر بژاردەی دەنگدەران، تاوەکو پرۆسەی هەڵبژاردن رەنگدانەوەی دەنگی راستەقینەی خەڵک بێت لە ھەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان لە یٔەنجومەنی نوێنەران.