فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ ڕه‌عه‌د حارس ڕاوێژكار له‌ده‌سته‌ى ڕاویژكارانى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران ده‌ركرا

ناوخۆ
  • 3-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئەنجوومەنی دادوەریی باڵا،ئەمڕۆ سێشەممە، فەرمانی دەستگیركردنی رەعد حارس، ئەندامی دەستەی ڕاوێژكاران لە سەرۆكایەتیی وەزیران دەركرد.
     
    له‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى ئەنجوومەنی دادوەریی باڵا هاتووه‌ ،كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌"فەرمانی دەستگیركردنی رەعد موحسین غازی شبیب حارس، بریكاری پێشووی وەزارەتی كارەبا و ڕاوێژكار لە تیمی ڕاوێژكارانی سەرۆكایەتیی وەزیران دەركرد ".
     
    "دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن بۆ ناوبراو لەسەر سكاڵای لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بووە كه‌ به‌پێى فه‌رمانى دیوانى 29 لیژنه‌كه‌ پێكهێنراوه‌".