وه‌زیرى به‌رگرى:گرنگى دان به‌ برینداران و خانه‌واده‌ى شه‌هیدان له‌پێشینه‌ى كاره‌كانمانه‌

ئەمنی
  • 2-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    جومعه‌ عناد وه‌زیرى به‌رگرى،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ گرنگى دان به‌ برینداران و خانه‌واده‌ى شه‌هیدان له‌ پێشینه‌ى كاره‌كانمانه‌.
     
    عناد له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" گرنگى دان به‌ برینداران و خانه‌واده‌ى شه‌هیدان له‌ پێشینه‌ى كارى وه‌زاره‌تى به‌رگریه‌"، له‌ به‌یانامه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كرا" وه‌زیرى به‌رگرى پێشوازى له‌ عه‌ریف (خه‌میس خه‌له‌ف فه‌هه‌د) كرد كه‌ له‌ شارى موسڵ له‌ میان جه‌نگى دژ به‌ داعش برینداربوو".
     
    جێى ئاماژه‌ پێكردنه‌" عناد فه‌رمانیكرد به‌ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى ناوبراو بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر و خه‌رجكردنى سه‌رجه‌م شایسته‌ داراییه‌ پێشووه‌كانى ".