بهغدا-اهع
د. بەرھەم ساڵح سهرۆك كۆمار، ئەمڕۆ دوشەممە، لە کۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شاندێکی بەرفراوان کە پێکهاتبوو لە نەبیل کازم عەبدولساحب، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و کادرانی پێشکەوتووی وەزارەتەکە و سەرۆکی زانکۆکانی بەغدا و موستەنسریە و ئیبن سینا و نەقیبی ئەکادیمی عێراقی.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار له راگهیاندراوێكدا كه وێنهیهكى دهوستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی پارێزگاریکردن لە کاروانی خوێندنی ئەکادیمی و زامنکردنی سەربەخۆی زانستی زانکۆکان و گرنگیدان بە پێداویستییەکانی مامۆستا و خوێندکاران و کەمکردنەوەی ئاستەنگ و کێشەکان لە پای ئەو رۆڵە گرنگەی کە دەیبینن لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و رۆشنبیری لە بواری زانستی و رۆشنبیرییدا.
ساڵح رایگەیاند" زانکۆکانی عێراق سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی کە لە ماوەکانی رابردوودا رووبەرووی بونەتەوە، ناوبانگێکی باشیان هەیە، داواشیکرد دەرگای هاریکاری و هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆ جیهانییەکان بکرێتەوە و سود لە شارەزایی نێودەوڵەتی وەربگیرێت بۆ ئەو مەبەستە".
بهپێى راگهیاندراوهكه ساڵح بە بایەخەوە گوێی له بۆچوونی ئەندامانی شاندەکە گرت لە بارەی کاری زانکۆکان و خوێندنی ئەکادیمی و ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی کەرتی خوێندن دەبێتەوە لە وڵات، ھەروەک گوێی گرت بۆ ئەو کێشە یاسایانەی کە ھەیە سەبارەت بە یاسای ھاوتاکردنی بڕوانامە و ھەژماری زانستی ئەکادیمی، ھاوکات پشتیوانی تەواوی خۆشی دووپاتکردەوە بۆ بەرزکردنەوەی کاری زانکۆکان و کەمکردنەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە ئەکادیمییەکان و وانەبێژان و خوێندکاران رووبەڕووی دەبنەوە.
لە کۆتای دیدارەکەدا ئەندامانی شاندهكه سوپاس و ستایشی خۆیان بە سەرۆک کۆمار راگەیاند سهبارهت پهرۆشی بۆ چونێتی بەرێوەچوونی کار و ئەو کێشانەی کە رووبەڕووی زانکۆکان دەبنهوه، ھەروەھا پشتیوانی سەرۆک کۆماریان بۆ کەمکردنەوەی کێشەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن لە وڵات بەرزنرخاند.