سه‌رۆك كۆمار بانگهێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمى بۆ سه‌ردانى كوه‌یت وه‌رگرت

  • 2-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    سەرۆک کۆمار بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە میر نەواف یٔەحمەد جابر سەباح پێگەیشت بۆ سەردانیکردنی کوەیت.
     
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سەرۆکایه‌تى کۆمار، یٔەمڕۆ دوشەممە،له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار   لە کۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سالم زەمانان باڵیۆزی کوەیت لە عێراق."
     
    به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه‌" لە سەرەتای دیدارەکەدا باڵیۆز کوەیت سڵاو و رێزی شێخ نەواف یٔەحمەد جابر سەباح میری دەوڵەتی کوەیتی گەیاندە ساڵح، ھاوکات نامەیەکی دەستنووسی میری گەیاندە سەرۆک کۆمار و بانگهێشتی فەرمی کرد تاوەکو سەردانی کوەیت بکات، لەلای خۆیەوە سەرۆک کۆمار لە رێگەی باڵیۆز سالم زەمانانی سڵاوی خۆی گەیاند بە شێخ یٔەحمەد جابر سەباح.
     
    لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندی دێرین و دۆستانەی نێوان عێراق و کوەیت کرا و جەختکرایەوە لە کارکردن لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندییەکان، بە یٔاڕاستەی زیاتر هەماهەنگیکردن لە سەرجەم بوارەکاندا، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل و وڵاتی برا و دۆست بکات و ھاوکات بەهای هاریکاری و خۆشەویستی و یٔاشتی لە ناوچەکەدا بچەسپێنێ.
     
    ساڵح"بانگهێشتنامەکەی میر نەواف یٔەحمەد جابر سەباحی قبوڵکرد بۆ سەردانیکردنی کوەیت و رایگەیاند لە کاتێکی گونجاودا سەردانی کوەیت دەکات".
     
    لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باڵیۆزی کوەیت سوپاس و ستایشی خۆی گەیاندە سەرۆک کۆمار و جەختیکردەوە لەسەر سوربوونی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی یٔاسۆی هاریکاری بەرهەمدار لەگەڵ عێراق.