حه‌لبوسى و فراكسیۆنى نه‌سرى نوێنه‌رایه‌تى وتوێژ له‌باره‌ى ڕۆڵى یاسادانان و چاودێرى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كه‌ن

  • 2-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، پێشوازی کرد لە شاندێکی فراكسیۆنى نه‌سرى نوێنه‌رایه‌تى وتوێژكرا له‌باره‌ى ڕۆڵى یاسادانان و چاودێرى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
     
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" حه‌لبوسى و شاندى فراكسیۆنى نه‌سرى نوێنه‌رایه‌تى گفتوگۆیان كرد له‌ باره‌ى گرنگی رۆڵی یاسا دانان و چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران و ئەو ئاڵنگاریانەی روبەروی وڵات بونەتەوە کە پێویستی بە دەرکردنی چەند یاسایەک هەیە لە قۆناغی داهاتوودا".
    شاندی فراکسیۆنی نەسر جه‌ختیكرده‌وه‌ لەسەر گرنگی هەماهەنگی لە هەڵوێستی هێزە سیاسیەکان و پشتیوانی لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لە پێناو تەواوکردنی یاسا پێویستەکان و هەنگاونان لە رێوشوێنەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و بێگەرد.