به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، كارنامه‌ى كارى باڵیۆزى یابانى له عێراق وه‌رگرت.
له به‌یانامه‌یه‌كى وه‌زاره‌ت كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه كارنامه‌ى كارى كۆتارۆ سۆزۆكى باڵیۆزى یابانى له عێراق وه‌رگرت،هه‌ردو لا تاوتوێى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان عێراق و یابان كرد ،كه جێگاى ڕه‌زامه‌ندى هه‌ردو گه‌لى هاورێى بێت".
به‌پێى به‌یانامه‌كه حسێن"سوپاسى ڕۆڵى یابانى كرد له پاڵپشتى كردنى عێراق به‌تایبه‌ت له‌و هاوكاریانه‌ى پێشكه‌شى كردووه له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، و داواى له كۆمپانیا یابانیه‌كان كرد بۆ وه‌به‌رهێنان له عێراق ،به‌تایبه‌ت پرۆژه‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ژێرخانه‌كان، پته‌و كردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى به‌غدا و تۆكیۆ و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌كان كه سود به به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش بگه‌ێنێت".