به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى پلاندانان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،سێ یاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌یشتن له‌بواره‌كانى ئابوورى وئامارى له‌گه‌ڵ كۆمارى میسر واژۆكرد.
وه‌زاره‌تى پلاندانان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ده‌سته‌ى ڕاوێژى له‌وه‌زاره‌تى پلاندانان بڕیارى دا به‌ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر واژۆكردنى سێ یاداشتنامه‌ى لێتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ میسر له‌بواره‌كانى ئابوورى وئامارى وگه‌شه‌پێدان وڕاهێنان وكارگێڕى".
وتیشى"خالد به‌تال نه‌جم وه‌زیرى پلاندانان له‌میان سه‌رپه‌رشتى كردنى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ردوو بریكارى وه‌زاره‌ت وسه‌رۆكه‌كانى ده‌زگا وناوه‌نده‌كان وبه‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كان وه‌زاره‌ته‌كه".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وه‌زیرى پلاندانان دووپاتیكرده‌وه"هاریكارییه‌كان له‌گه‌ڵ میسر به‌ره‌وپێشچوونێكى به‌رچاو ده‌بینێت له‌قۆناغى داهاتوودا،له‌دواى سه‌ردانه گرنگه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران میسر وشاندنى حكومى یاوه‌رى بۆ عێراق له‌هه‌فته‌ى ڕابردوودا،ئاماژه‌یشى دا"یاداشتنامه‌كانى لێكتێگه‌یشتن كه‌له‌لایه‌ن دسته‌ى ڕاوێژى ئه‌مڕۆ په‌سه‌ندكرا،له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ قاهیره له‌كۆتایی ئه‌م مانگه واژۆ ده‌كرێت".
ئاماژه‌یشى دا"ده‌سته‌ى ڕاوێژى له‌وه‌زاره‌تى پلاندانان،شیكردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك كه‌یس ودۆسییه‌ى گرنگى كرد كه‌له‌سه‌ر خشته‌ى كاره‌كانێتى،وژماره‌یه‌ك ڕێوشوێن وبریار وڕاسپارده‌ى گرنگى له‌باره‌یانه‌وه گرتۆته به‌ر".