وەزارەتی كشتوكاڵ كۆنترۆڵكرنی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندەی راگەیاند

  • 30-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع وەزارەتی كشتوكاڵ ئەمرۆ سێ شەممە، كۆنترۆڵكردنی هۆكاری نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندەی بە تەواوی راگەیاند. لای خۆیەوە حسێن عەلی سعود راوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ بەروبومی ئاژەڵی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند وەزارەتەكەیان بە هاوكاری فەرمانگەی فێرترنەری پلانێكیان بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە پەیرەوكردووە لە رێی چاودێریكردنی هاتوچۆ لە كێڵگەكانی پەلەوەرەوە بۆ ئەو ناوچانەی نەخۆشیەكەی تێدا بڵاوبوەتەوە بە مەبەستی بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی زیاتر، دواتریش وەرگرتنی سمپڵ بە مەبەستی پشكنینی لە تاقیگەكاندا. وتیشی نەخۆشیەكە بۆ پارێزگا و ناوچەكانی تر نەگوازراوەتەوە و تا ئێستاش لیژنەكانی فێترنەری بەردەوامن لە كارەكانیان بۆ لەناوبردانی ئەو نەخۆشییە و پارستنی بەروبومی ئاژەڵی لە وڵاتدا. داواشی لە هاوڵاتیان كرد دڵنیابن لە نەبوونی هیچ مەترسییەك بۆ بڵاوبونەوەی ئەو نەخۆشییە و گواستنەوەی بۆ مرۆڤ، رونیشیكردەوە تا ئێستا توشبوونی هیچ كەسێك بەو نەخۆشییە تۆمارنەكراوە.