ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌ركه‌كانى به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدانى بۆ ماوه‌ى 3 ساڵ درێژكرده‌وه

ناوخۆ
  • 2-11-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-سه‌جاد موسه‌وى

     
    و:سۆما جاف
     
    حه‌مید غزى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌ركه‌كانى به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانى له‌عێراق بۆ ماوه‌ى 3 ساڵ درێژكرده‌وه‌.
    غزى له‌میان ئاهه‌نگى ساڵیادى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به‌ژنان وئاشتى وئاسایش بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌ركه‌كانى به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانى بۆ ماوه‌ى 3 ساڵ له‌عێراق درێژكرایه‌وه‌".
    له‌لایه‌كى تره‌وه‌ حه‌یده‌ر مه‌جید وته‌بێژى ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه‌ 58 هه‌زار خێرانى ئاواره‌بوو گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناوچه‌كانى خۆیان له‌پارێزگا ڕزگاركراوه‌كان.
    مه‌جید بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"35 كه‌مپى ئاواره‌كان له‌به‌غدا وكه‌ركوك وكوردستان داخراون..
     وتیشى"نۆى ئه‌م مانگه‌ وڵاتانى به‌خشێنه‌ر ئاماده‌ ده‌بن بۆ پاڵپشتى وبه‌داراییكردنى پرۆژه‌كان له‌ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كان".
    لاى خۆیه‌وه‌ به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جێ به‌جێ كردنى سه‌دانى پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى ومرۆیی له‌پارێزگا ڕزگاركراوه‌كان ڕاگه‌یاند،دووپاتیشیكرده‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ وجێ به‌جێ كردنى پرۆژه‌كان له‌ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.
    به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدان له‌میان ئاهه‌نگه‌كه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ 271 پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى ومرۆیی له‌سه‌ڵاحه‌ددین جێ به‌جێ كردووه‌،ئاماژه‌یشى دا به‌دووباره‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى 20 خانووى نیشته‌جێبوون له‌ئه‌نبار.
    وتیشى زیاتر له‌116 گوندى ڕووخاو له‌كه‌ركوك نه‌مانتوانیوه‌ پێیبگه‌ین ودووباره‌ نۆژه‌نى بكه‌ینه‌وه‌،هه‌روه‌ها 150 پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له‌كه‌ركوك جێ به‌جێ كردووه‌.
    ئاماژه‌یشى دا 1754 پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا جێ به‌جێ كردووه‌.