به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى خوێندنى باڵا وتوێژینه‌وه‌ى زانستى،دووپاتیكرده‌وه،یاساى یه‌كسانكردنى بڕوانامه زانستییه‌كان له‌لایه‌ن زۆربه‌ى په‌رله‌مانتاران وهێزه سیاسییه‌كان له‌ڕێڕه‌وى دروستى خۆى لادرا.
په‌رله‌مانتار ڕیاز مه‌سعودى ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئامانجى سه‌ره‌كى داڕشتنى یاساى یه‌كسانكردنى بڕوانامه زانستییه‌كان،هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ڕاسپارده‌كانى ژماره(5)ى ساڵى 1976ى په‌یوه‌ست به‌ماوه‌ى نیشنگه له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق،ڕوونیشیكرده‌وه گۆڕینى نیشینگه له9 مانگى له‌سه‌ر یه‌ك بۆ 6 مانگى له‌سه‌ر یه‌ك یان جیاجیا ده‌بێت".
وتیشى"له‌میان پرۆسه‌ى چادێرى كردنى یاساكه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ى خوێندنى باڵا ویاسایی ده‌ركه‌وت گۆڕانكارى زۆر كراوه له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كان له‌ڕێگاى به‌لاڕێدا بردنى یاساكه له‌میان زیادكردنى بڕگه‌ى نوێ.
ڕوونیشیكرده‌وه ئه‌و بڕگانه زیادكراون په‌یوه‌ستن به‌خوێندنى به‌رپرسان له‌ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ى عێراق،ودانان هه‌ڵاوێردى زۆر بۆ چه‌ند چینێك،وجێ به‌جێ كردنى یاساكه بۆ ماوه‌كانى ڕابردوویش،له‌گه‌ڵ دیاریكردنى نازناوه زانستییه‌كان له‌هه‌ڵگرى بڕوانامه‌كان له‌وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه چكه له‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا وپه‌روه‌رده.
وتیشى"خاڵى زۆر لاواز هه‌یه له‌یاساكه وزۆر به‌لاڕێدا براوه،دووپاتیشیكرده‌وه زۆربه‌ى ئه‌ندامانى لیژنه‌ى خوێندنى باڵا له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه نه‌بوونه به‌ڵام له‌ڕێگاى زۆرینه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌سه‌ند كرا.
شایه‌نى باسه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى له‌سه‌ر پێشنیارى یاساى یه‌كسانكردنى بڕوانامه‌كان وپله زانستییه‌كان دا.