ده‌ستگیركردنى تیرۆرستانى ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌كه‌ى خیلانییه‌ له‌شارۆچكه‌ى میقدادیه‌

ئەمنی
  • 2-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌كانى فیدڕاڵى ده‌ستگیركردنى دوو تیرۆرستى ئه‌نجامده‌رى تاوانه‌كه‌ى خیلانییه‌ له‌شارۆچكه‌ى میقدادیه‌ ڕاگه‌یاند.
    ئاژانسه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"به‌فه‌رمان وڕاسپارده‌كانى وه‌زیرى ناوخۆ وبه‌سه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌خۆى بریكارى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌كانى فیدڕاڵى،یه‌كه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌ڕێگاى هه‌ردوو به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌كنیكه‌كانى ئاژانسه‌كه‌ وهه‌واڵگیرى ودژه‌ تیرۆرى دیاله‌ وبه‌شت به‌ستن به‌هێزێك له‌هه‌واڵگیرى ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ له‌پرۆسه‌یه‌كى له‌ناكاوى هه‌واڵگیرى وله‌ماوه‌ى 24 كاتژمێر توانیان دوو تیرۆرست ده‌ستگیربكه‌ن له‌ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌كه‌ى خیلانییه‌ له‌شارۆچكه‌ى میقدادیه‌ كه‌تیایدا شێخ عه‌لى فازڵ كه‌عبى وچوار كه‌س له‌ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى بوونه‌ قوربانى".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ئه‌م دوو داواكراوه‌ به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى 4ى تیرۆر هێماكران به‌هۆى ئه‌ندامێتیان له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش كه‌له‌به‌ناو هه‌ردوو كه‌رتى كه‌ركوك ودیاله‌ له‌ویلایه‌تى عێراق كاریان كردووه‌،وته‌كانیان تۆماركرا ودانیان به‌تاوانه‌ قێزه‌وه‌نه‌كانیان نا ،وڕه‌وانه‌ى دادگا ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ى به‌سزاى خۆیان بگه‌ن".