به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتى ناوخۆ ئاشكرایكرد، لەدواى شەڕى دژى تیرۆر ڕێژەى خۆكوشتن لە وڵات‌دا زیادیكردووە بەتایبەتى لە سێ ساڵى ڕابردوودا.
لیوا سەعد مەعن، بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كانى وەزارەتى ناوخۆ له‌میان به‌شداریكردنى له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقیه رایگەیاند، ، بەپێى ڕاپۆرتەكان حاڵەتەكانى خۆکوشتن لە عێراق ساڵ بە ساڵ زیادیكردووە.
ڕونیشیكردوەتەوە، لەساڵى 2018 ژمارەى حاڵەتەكان 518 خۆكوشتن بووە و لەساڵى 2019 گەیشتووەتە 588 حاڵەت.
لیوا سەعد مەعن هێماى بۆ ئەوەشكردووە، ڕێژەى خۆكوشتن لە دواى شەڕى دژە تیرۆر زیادى كردووە بەتایبەتى لە سێ ساڵى ڕابردوودا.
له‌باره‌ى سواڵكردنه‌وه مه‌عه‌ن دووپاتیكرده‌وه وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕۆژانى ڕابردوو هه‌ڵمه‌تێكى به‌رپاكرد بۆ ده‌ستگیركردن سواڵكه‌ره‌كان له‌به‌غدا وپارێزگاكان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵیان،ڕوونیشیكرده‌وه جۆرێك له‌بارزگانیكردنى به‌مرۆڤ وبه‌كارهێنانى منداڵان بۆ سواڵكردن له‌چوارڕیانه‌كان وشوێنه‌كانى دیكه له‌ئارادایه.