به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى نه‌وت،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ئامارى داهاتى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى رابردوو ئاشكرا كرد.
له راگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌تى كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه رایگه‌یاند:" به‌پێى ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانى كۆمپانیاى به‌بازاركردنى نه‌وت"سۆمۆ" كۆى گشتى هه‌نارده‌كردن و داهاتى نه‌وت بۆ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى رابردوو "89" ملیۆن و "153" هه‌زار و "899" به‌رمیل نه‌وتى خاو هه‌نارده كراوه ،داهاته‌كه‌شى نزیكه‌ى (3) ملیار و(430) ملیۆن و (630) هه‌زار دۆلار بووه .
ئاماژه به‌وه‌كرا"كۆى گشتى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاو بۆ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى رابردوو له كێڵگه نه‌وتیه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق گه‌یشته نزیكه‌ى (86) ملیۆن به‌رمیل و له كێڵگه‌كانى كه‌ركوك له رێگاى به‌نده‌ى جیهانه‌وه گه‌یشته دوو ملیۆن و (867) هه‌زار و(637) به‌رمیل ،له باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وته‌وه بۆ ئوردن 263 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده كراوه".
جه‌ختیشكرایه‌وه " رۆژانه هه‌نارده‌ى نه‌وت گه‌یشتنه دوو ملیۆن و (876) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ،نرخى هه‌ر به‌رمیل نه‌وتێك به 38 دۆلار و 480 سه‌نت فرۆشراوه".