بهغدا-اهع
وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند، حکومەت پاڵپشتی تەواوی کەرتی تەندروستی کردووە و لەئێستادا هەموو چارەسەرەکانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا فەراهەم کراون،سهربارى زۆرى نرخهكان.
حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستى ئهمڕۆ یهكشهممه، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) "حکومەت پاڵپشتی تەواوی کەرتی تەندروستی کردووە و لە ئێستادا هەموو چارەسەرەکانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا فەراهەم کراوە سەربارەی کەمبوونەوەی داهات بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد :"بەهۆی دۆخی سەختی ئابوری وڵاتەوە ڕێگە دراوە بە هاووڵاتیان کاری ڕۆژانەی خۆیان ئەنجام بدەن بە ڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی بەرگرتن لە نەخۆشییەکە، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کەلامان بەردەستە لە ئێستادا مۆڵەکان، شوێنە گشتییەکان پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی نین".
جهختیشیكردهوه:"وەزارەتی تەندروستی پابەندە بە دابینکردنی چارەسەری کۆرۆنا بەخۆڕایی بۆهەموو هاووڵاتیان تەنانەت ئەو هاووڵاتیانەشی کە پشکنینیان بۆ ڤایرۆسەکە کردووە لە نۆرینگە تایبەتییەکان".