بهغدا-اهع
وەزارهتى پەروەردە ڕایگەیاند، لەناوەڕاستی ئەم مانگەوە پڕۆسەی خوێندن لەناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، بابەتەکانی خوێندن کەمدەکرێنەوە و قۆناغەکانی ئامادەیی وبنەڕەتی سێ ڕۆژ لە هەفەتەیەکدا دەوام دەکەن و نابێت لەهەر پۆلێکدا لە 10 فێرخواز زیاتری تێیدا بێت.
فەلاح قەیسی، بریكارى وەزیری پەروەردە لە لێدوانێکی بۆ كهناڵى عێراقیهى ئهخبارى كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: " دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەم، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا پڕۆسەی خوێندن لەعێراق دەست پێدەکاتەوە".
وتیشی: "بڕیارە ناوەندەکانی خوێندن سێ ڕۆژ لەهەفتەیەکدا بەڕووی فێرخوازاندا بکرێتەوە، بابەتەکانی خوێندنیش کەمدەکرێنەوە و تەلەفزیۆنی پەروەردەییش پاڵپشتی تەواوی پڕۆسەی خوێندن دەبێت لەماوەی داهاتوودا".
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "دەسپێکردنەوەی ساڵی خوێندنی نوێ لەژێر ڕێنمایی تەندروستی تووندا دەبێت، بەجۆرێک وەزارەتی تەندروستی، سەندیکای مامۆستایان، بەرگریی شارستانی و یونیسیڤ هەماهەنگی تەواودەبن لەسەر خستنی پڕۆسەکە".