هه‌ولێر-اه‌ع-سۆما جاف
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له ١/١١/٢٠٢٠تاوه‌كو ١/١٢/٢٠٢٠ ده‌وامى خوێندنگاكان راگیرا.
دكتۆر ئاسۆ حه‌وێزى وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) راگه‌یاند:"دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له نێوان خوێندكاران و مامۆستایان له خوێندنگاكان بریاردرا ده‌وامى فه‌رمى له خوێندنگاكان بۆ ماوه‌ى مانگێك راگیرا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ده‌وام به شێوه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنى ده‌بێت بۆ خوێندكارانى یه‌كه‌م و دووه‌مى بنه‌ڕه‌تى و 12 ى ئاماده‌یى".
حه‌وێزى وتیشى" دواتر راگه‌یاندراوى فه‌رمى له لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه له‌و باره‌یه‌و بڵاوده‌كرێته‌وه".