ده‌ستگیركردنى حه‌وت تیرۆرست له‌ نه‌ینه‌وا

ئەمنی
  • 1-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    ئاژانسی هه‌واڵگری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، حه‌وت چه‌كداری رێكخراوی داعش له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركراون.
     
    ئاژانسی هه‌واڵگری له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌رایگه‌یاند:" تیمه‌كانی هه‌واڵگری له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا حه‌وت تیرۆرستى سه‌ر به‌رێكخراوی داعشیان ده‌ستگیركرد‌ كه‌ سه‌رجه‌میان پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر داواكراوبون".
     
    ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"بۆ ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌ و وه‌رگرتنی رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كان راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامده‌درێت".