تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی رێگریكردن له‌ ده‌ركه‌وتنی بێژه‌ره‌ ژنه‌كان به‌ سه‌رپۆشه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

ناوخۆ
  • 1-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع 

     
    تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی رێگریكردن له‌ ده‌ركه‌وتنی بێژه‌ره‌ ژنه‌كان به‌ سه‌رپۆشه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.
     
    تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" سه‌جه‌م ئه‌و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ رەتدەکەنەوە كه‌ رێگری له‌ بێژه‌ره‌ سه‌رپۆش له‌سه‌ره‌كان كرابێت، كه‌ له‌سه‌ر شاشه‌كانه‌وه‌ ده‌ربكه‌ون".
     
    ئاماژەی بەوەشکردوە‌، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خولێكی نوێی پرۆگرامه‌كاندان، تێیدا تواناكانی تۆڕی رۆژنامه‌وانی و مرۆیی هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن و له‌ شوێنی دیكه‌ داده‌مه‌زرێندرێن و هیچ كه‌سێك دورناخرێته‌وه‌، ئامانجی ئه‌وه‌ش بینینێكی جیاوازه‌ و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانیشیان بۆ دابین ده‌كه‌ن.
     
    باس له‌وه‌شكرا" به‌پێی یاسا و ده‌ستوری عێراق كار ده‌كه‌ن و بنه‌ماكانی ئاینی ئیسلامیش له‌لایان هێڵی سوره‌، پاڵنه‌ره‌كانی ده‌نگۆی دورخستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك بێژه‌ری ژن به‌هۆی له‌سه‌ركردنی سه‌رپۆشه‌وه‌، راگرتنی پرۆسه‌ی چاكسازی ئیداریه‌، چونكه‌ ئه‌م چاكسازییانه‌ یه‌كێك له‌و لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ی كه‌ به‌ خاوه‌نی سوپایه‌كی ئه‌لیكترۆنی ناسراوه‌ ده‌گرێته‌وه‌ و ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌وه‌ رایگشتی بوروژێنێت.
     
    تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو" به‌مافی یاسایی خۆی ده‌زانێت رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك بگیرێته‌به‌ر كه‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌".