بهغدا-اهع
پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى هاوپەیمانى فەتح گرنگترین ئەو پڕۆژە یاسایانە ئاشکرا دەکات کە لەکۆبونەوەى داهاتوى پەرلەماندا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
ئهحمهد كنانى پەرلەمانتارى فراکسیۆنى هاوپەیمانى فەتح بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) ڕایگەیاند:" هەردوو یاسای پرَكردنهوهى کورتهێنان و دادگای فیدڕاڵی لە پێشینەی کارنامەی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانن".
وتیشى"ئومێد هەیە دانیشتنى پەرلەمان لەڕۆژى پێنجشەممەى داهاتوو یاخود ڕۆژى شەممەى هەفتەى داهاتوو بەڕێوەبچێت و ئهو دوو یاسایهش ه پێشینهى كارنامهى دانیشتنى پهرلهمانن".
پێشتریش لیژنەى دارایى نوێنهرایهتى جەحتى لەسەر ئەوە کردەوە، ئاڕاستەیەک هەیە بۆ ئەوەى بڕى قەرزەکان لەیاسای پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایدا تەنها بۆ موچە و بەشە خۆراکى مانگانە و داو دەرمان کورت بکرێتەوە.
ئەحمەد سەفار بڕیاردەرى لیژنەى دارایى له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) ڕایگەیاند:" لیژنەکەیان گوێ لەڕاوبۆچون و دیدى حکومەت گرتووە تایبەت بە خەرجیە داراییەکان لەیاسای پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى ئەم ساڵدا.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، لیژنەى دارایى چاوەڕوانى وەڵامى ئەو پرسیارەیە کە ڕەوانەى نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى کردووە لەبارەى تواناى دابینکردنى موچەى فەرمانبەرانەوە لەحاڵێکدا ئەگەر تێپەڕاندنى یاسایى پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى لەپەرلەمانەوە دوابکەوێت، ئەوەش دواى دیاریکردنى بڕى قەرزەکان.
سەفار باسى لەوەش کردووە، لە خوێندنەوەى دووەمدا بۆ یاسایى پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى پێدەچێت بڕى قەرزەکە کەمبکرێتەوە بۆ ئەوەى تەنها بۆدابینکردنى موچەى فەرمانبەران و خانەنشینان و بیمەى چاودێرى کۆمەڵایەتى و بەشە خۆراکى مانگانە و داودەرماندا کورتبکرێتەوە.