به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وحه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،پێشوازیان كرد له‌مسته‌فا مه‌دبوولى سه‌رۆك وه‌زیران میسرى وشاندى یاوه‌رى له‌باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"حه‌لبوسى وكه‌عبى پێشوازیان كرد له‌مسته‌فا مه‌دبوولى سه‌رۆك وه‌زیران میسر وشاندى وه‌زارى میسرى له‌باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان".
شایه‌نى باسه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار له‌كۆشكى به‌غدا پێشوازیكرد له‌سه‌رۆك وه‌زیران میسرى وشاندى یاوه‌رى.
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش،دووپاتیكرده‌وه،حكومه‌تى عێراقى خوازیارى كاركردنه له‌گه‌ڵ میسر وپته‌وكردنى هاریكارییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات ،ئاماژه‌یشى دا حكومه‌تى عێراقى بایه‌خێكى زۆر به‌لیژنه‌ى هاوبه‌شى عێراقى میسرى وئوردنى ده‌دات.
عێراق 15 یاداشتی لێكتێگه‌یشتن و به‌رنامه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ میسر له بواره جیاجیاكاندا له مه‌راسیمێكی فه‌رمیدا به ئاماده‌بونی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و مسته‌فا مه‌دبولی سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر واژۆكرد.