حه‌ربیه‌ بوونى چالاكى به‌ناو ئاڵاى سپى له‌كه‌ركوك ڕه‌تكرده‌وه‌

ئەمنی
  • 31-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى

    و:سؤما جاف
     
    فه‌ریق ڕوكن سه‌عه‌د حه‌ربیه‌ فه‌رمانده‌ى ناوه‌ندى ئۆپراسیۆنه‌ پێشكه‌وتووه‌كان له‌كه‌ركوك،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،بوونى به‌ناو ئاڵاى سپى له‌هێڵى جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان هێزه‌كانى فیدڕاڵى وپێشمه‌رگه‌ له‌كه‌ركوك ڕه‌تكرده‌وه‌.
    حه‌ربیه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هیچ چالاكییه‌كى بانده‌كانى به‌ناو ئاڵاى سپى یاخود گروپه‌ تیرۆرستییه‌كانى دیكه‌ له‌نێوان هێزه‌كانى فیدڕاڵى وهێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌  له‌كه‌رتى كه‌ركوك نییه‌". 
    وتیشى"كه‌رتى هاوبه‌ش هیچ گرفتێكى ئه‌منى تیا نه‌بووه‌ یان هیچ گروپى تیرۆرستى به‌ناوانه‌ تیایه‌ نه‌بووه‌".
    ئاماژه‌یشى دا"ئه‌و ناوچانه‌ هه‌ندێك كه‌سى له‌یاسا ده‌رچوو وپه‌ناگه‌ى تیرۆرستى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌خۆده‌گرێت".