سه‌رۆك به‌رهه‌م ومه‌دبوولى جه‌ختیانكرده‌وه‌‌ له‌ پێویستی په‌ره‌پێدانی هاریكارییه‌ دوو قۆڵییه‌كان

  • 31-10-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ومسته‌فا مدبوولى سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌ پێویستی په‌ره‌پێدانی هاریكارییه‌ دوو قۆڵییه‌كانى نێوان عێراق ومیسرو یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كان له‌ پێناو چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌" سه‌رۆك به‌رهه‌م  له‌ كۆشكی به‌غدا پێشوازیكرد له‌ مسته‌فا مه‌دبولی سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر.
    له‌سه‌ره‌تای دیداركه‌دا سه‌رۆك كۆمار سڵاو و رێزی خۆی له‌رێگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ گه‌یاند به‌ عه‌بدول فه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر و جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ پێویستی په‌ره‌پێدانی هاریكارییه‌ دوو قۆڵییه‌كان له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات و پته‌وكردنی كاری لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی عیراق و میسر و كاركردن بۆ فراوانكردنی ھه‌ماھه‌نگی و ھاریكاری ھاوبه‌ش له‌ رێگه‌ی ئه‌و لێكگه‌یشتنانه‌ی كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات رێككه‌وتنی له‌باره‌وه‌كراوه‌.
    له‌ دیداره‌كه‌دا جه‌ختیشكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان هه‌ردوو گه‌لی عیراق و میسر، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرا له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كانی ئابووری و سیاسی و ئه‌منی و یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كان له‌ پێناو چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا.
    هه‌ر له‌و دیداره‌دا دواین گۆڕانكاری و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه‌ تاوتوێكران سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی میسر و عێراق بۆ په‌ره‌پێدانی ئاسۆی هاریكاریی سێ‌ لایه‌نه‌ له‌گه‌ڵ ئوردن، جه‌ختیشكرایه‌وه‌ له‌گرنگی به‌رده‌وامیدان به‌ هه‌وڵه‌كانی به‌گژاچونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وی و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان به‌گشتی.
    له‌لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر سڵاو و رێزی سه‌رۆك عه‌بدول فه‌تاح سیسی گه‌یاند به‌ سه‌رۆك به‌رھه‌م و جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر سوربوونی وڵاته‌كه‌ی بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی بونیادنه‌ر له‌گه‌ڵ عێراق له‌ ته‌واوی بواره‌كاندا كه‌ ویست و داواكاری هه‌ردوو گه‌لی برا له‌ پێشكه‌وتن و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بێنێته‌ دی.