به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،حكومه‌تى عێراقى هه‌وڵى ڕاسته‌قینه ده‌دات له‌كاركردن بۆ باشتركردنى ژینگه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌عێراق.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،جه‌ختیكرده‌وه له‌په‌رۆشى حكومه‌ت بۆ چالاككردنه‌وه وبه‌ره‌وپێشبردنى كه‌رتى تایبه‌تى عێراقى له‌م قۆناغى ئێستادا ،وسوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموونى میسرى له‌بوارى چاكسازى دارایی وئابوورى"،وتیشى"ئه‌م وتانه له‌میان كردنه‌وه‌ى دیدارى ئابوورى وبازرگانى عێراقی میسرى له‌لایه‌ن كازمییه‌وه هات به‌ئاماده‌بوونى مسته‌فا مه‌دبوولى سه‌رۆك وه‌زیرانى میسرى".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كازمى ڕوونیكرده‌وه"ئه‌م قه‌یرانه‌ى ئێستا ڕووبه‌رووى عێراق بۆته‌وه به‌هۆى لێكه‌وته‌كانى په‌تاى كۆرۆنا،ودابه‌زینى نرخه‌كانى نه‌وتى جیهانى،وایكرد حكومه‌ت بیر له‌پلانى شیكراو بكات بۆ به‌جێ گه‌یاندنى چاكسازى ئابوورى،وپشتیوانیكردنى كه‌رتى تایبه‌ت،بۆ ئه‌وه‌ى كارا وكاریگه‌رى بێت له‌پرۆژه‌كانى گه‌شه‌پێدان وچالاككردنى بازاڕى نێوخۆیی،وهه‌روه‌ها په‌ڕه‌ى سپى كه‌حكومه‌ت ئاماده‌ى كردووه نه‌خشه‌ڕێگایه‌كى ئاشكرایه به‌م ئاڕاسته‌یه‌وه".
ئاماژه‌یشى دا"حكومه‌ت پابه‌نده به‌به‌ره‌وپێشبردنى هاوبه‌شییه‌كانى عێراق ومیسر وهه‌وڵى ڕاسته‌قینه ده‌دات بۆ كاركردن له‌سه‌ر باشتركردنه‌وه‌ى ژینگه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌عێراق ونه‌هێشتنى ئاڵنگارییه‌كان له‌به‌رده‌م هاتنى كۆمپانیا میسرییه‌كان بۆ عێراق"،داوایشى له‌لایه‌ن میسرى كرد ئاسانكارى بكات بۆ چوونه‌ژووره‌وه‌ى پیاوانى كارى عێراقى بۆ میسر وئه‌نجامدانى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له‌وڵاتى میسر".
جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م"كۆبوونه‌وه‌یه خاڵى وه‌رچه‌رخان بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنى هاریكارى ئابوورى نێوان هه‌ردوو وڵات،وفراوانتركردنى سنوورى ده‌رفه‌ته بازرگانى وپیشه‌سازى ووبه‌رهێنانه‌كان بۆ پیاوانى كار له‌عێراق ومیسر"،ڕوونیشیكرده‌وه"په‌رۆشییه‌كى گه‌وره وهانده‌رمان تێبینى كرد له‌سه‌رۆك سیسى مسته‌فا مدبوولى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ بووژاندنه‌وه‌ى هاوبه‌شییه‌كان وئاوردان به گه‌شه‌پێدانه پێویستییه‌كانى ناوچه له‌پێناو چه‌سپاندنى ئاشتى وسه‌قامگیرى".