به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستى به‌رده‌وامى ئه‌ركه‌كان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وبیرى توندڕه‌وى.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"سه‌رۆك به‌رهه‌م له كۆشكی به‌غدا پێشوازیكرد له مار ئاغناتیوس یوسفی سێیه‌م باتریاكی سریانی كاسۆلیكی ئه‌نتاكی.
له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا مه‌سیحییه‌كانی رۆژهه‌ڵات رۆڵ و ریشه‌یه‌كی مێژوویان هه‌یه و نوێنه‌رایه‌تی رۆشنبیری و ئاینی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئاین و مه‌زهه‌به‌كانی دیكه‌دا، ھاوكات جه‌ختیشیكرده‌وه له گرنگی پارێزگاریكردن له‌و پێكهاته هه‌مه‌ڕه‌نگه و رێگریكردن له كۆچكردنیان، هه‌روا گرتنه‌به‌ری ته‌واوی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه زامنی ئاسایش و مانه‌وه‌یان ده‌كات .
ھه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه له پێویستی به‌رده‌وام بوونی هه‌وڵه‌كان بۆ ریشه‌كێشكردنی تیرۆر و بیری توندڕه‌وی كه مه‌رامیه‌تی زیان به پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌ش له ناوچه‌كه و جیهان بگه‌یه‌نێت، داواشیكرد ئه‌و رێگایه‌ش له‌به‌رده‌م تاقمه تیرۆرست و ته‌كفیرییه‌كان بگیرێت كه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی كۆمه‌ڵه‌كان دروست بكه‌ن.
سه‌رۆك كۆمار به‌رێزه‌وه یادی تاوانی تیرۆرستی كه‌نیسه‌ی سه‌یده نه‌جاتی كرده‌وه كه 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ روویدا و به ده‌یان له رۆڵه‌كانی نیشتمان له مه‌سیحییه‌كان له كاتی به‌جێگه‌یاندنی قوداسدا بوونه قوربانی.
له‌لای خۆیه‌وه مار ئاغناتیوس یوسفی سێیه‌م سوپاس و ستایشی سه‌رۆك به‌رھه‌م-ی كرد بۆ ئه‌و رۆڵه كاریگه‌ره‌ی كه سه‌رۆك كۆمار ده‌یبینێت له به‌دواداچوونی كێشه‌ی مه‌سیحییه‌كان و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له عیراقدا.