شانەی راگەیاندنی ئەمنی:فرۆكەیەكی ڕاهێنان له‌به‌له‌د كەوتە خوارەوە و فڕۆكەوانەكەی و یاریدەدەرەكەی شه‌هیدبوون

ئەمنی
  • 31-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ فرۆكەیەكی عێراقی بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە كەوتە خوارەوە و فڕۆكەوانەكەی و یاریدەدەرەكەی شه‌هیدبوون.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە فڕۆکەیەکی سەربازی عێراق بە هەڵەی تەکنیکی لە قەزای بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین كەوتە خوارەوە.
    راشیگەیاند،"فرۆكەكە لەکاتی ئەرکی ئاسایی خۆیدا كە سەرقاڵی راهێنان بوە، توشی كێشەیەكی تەكنیكی بوە، بەو هۆیەشەوە ئاگری گرتوە و لە ناوچەی سەید محەمەد لە نزیك شوقە نیشتەجێبوە داگیرنەكراوەكان لە قەزای بەلەدی پارێزگای سەڵاحەدین كەوتوەتە خوارەوە".
    باسی لەوەشكردوە، بەهۆی روداوەكەوە موقه‌ده‌مى فڕۆكه‌وان سەیف عاید، ونه‌قیبى فڕۆكه‌وان عەلی رەسول، یاریدەدەری فرۆكەوانەكە شه‌هیدبوون.