ئه‌عڕه‌جى:ڕاسپارده‌كانى حكومه‌ت نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بوو بۆ سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانى هاوڵاتیان

  • 31-10-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مڕۆشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،ڕاسپارده‌كانى حكومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تى كازمى،نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بوو بۆ سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ داوخوازییه‌كانى هاوڵاتیان.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌عره‌جى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌عره‌جى پێشوازیكردووه‌ له‌جنین هینیس بلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق،وله‌دیداره‌كه‌دا پته‌وكردنى هاریكارى نێوان عێراق ونه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌بواره‌كانى مافى مرۆڤ كراوه‌،له‌پاڵ تاوتوێكردنى دۆسییه‌ وكه‌یسه‌كان كه‌ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تى وپێكه‌وه‌ ژیانى برایانه‌ نیوان پێكهاته‌كانى گه‌لى عێراقى به‌هێزتر ده‌كات.
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"ئه‌عره‌جى دووپاتیكرده‌وه‌ ڕاسپارده‌كانى حكومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تى كازمى نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بووه‌ بۆ سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانى هاوڵاتیان وتێگه‌یشتن له‌په‌یامه‌كه‌یا"،هه‌روه‌ها ستایشى"هاوكارى خۆپیشانده‌ران وخواسته‌كانیان له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ژیانى ئاسایی بۆ ناوه‌ندى به‌غداى پایته‌خت كردووه‌ له‌هه‌مان كاتدا ڕێكخستنى باڵاى ده‌زگاى ئه‌منییه‌كانى كرد له‌پاڵ پاراستنى ئاسایش وسه‌لامه‌تى خۆپیشانده‌ران".
    لاى خۆیه‌وه‌ بلاسخارت دووپاتیكرده‌وه‌"مامەڵەی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ ناڕەزاییەکانی هەفتەی رابردوی شارەکانی عێراق، رۆڵێکی  پیشەیی و مرۆیانە بوە، ئەوەش گۆڕانکارییەکی بەرچاوە بەراورد بە مامەڵەی هێزە ئەمنییەکان لە روداوەکانی ساڵى پاردا".