دانوستانه‌كانى هه‌ردوو شاندى حكومه‌تى عێراق وميسر ده‌ستيپێكرد

  • 31-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،وبه‌رێز مسته‌فا مه‌دبولى هاوتا میسرییه‌كه‌ى ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،سه‌رپه‌رشتى دانوستانه‌كانى هه‌ردوو شاندى حكومه‌تى عێراق ومیسرى تایبه‌ت به‌كاره‌كانى لیژنه‌ى باڵاى عێراقى میسرى هاوبه‌ش كرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى له‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ستایشى په‌یوه‌ندییه‌ برایانه‌ى نێوان هه‌ردوو وڵات كرد،وخواستى عێراقى پیشاندا بۆ به‌ره‌وپێشبردنى به‌ره‌و ئاستى په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیژییه‌كان كه‌خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو وڵات ده‌گه‌یه‌نێت،هه‌روه‌ها ستایشى هه‌ڵوێستى میسر كرد له‌پاڵپشتى كردنى عێراق له‌شه‌ڕى دژى ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش".
    كازمى دڵخۆشى خۆى ده‌ڕبڕى به‌میوانداریكردنى كاره‌كانى لیژنه‌ى باڵاى هاوبه‌شى عێراقى میسرى له‌به‌غدا،كه‌تیایدا ژماره‌یه‌ك ڕێككه‌وتن واژۆ ده‌كرێن له‌بواره‌كانى گواستنه‌وه‌ وته‌ندروستى ووزه‌ وكاره‌با،وهاریكارى له‌بواره‌كانى زانستنى وهونه‌رى وكلتوورى".
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر"گرنگى سوودوه‌رگرتن له‌ئه‌زموونى میسرى له‌سێكته‌ره‌كانى نیشته‌جێبوون وئاوه‌دانكردنه‌وه‌"،داوایشى له‌كۆمپانیا میسرییه‌كان كرد به‌شداری بكه‌ن له‌دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كان".
    شایه‌نى باسه‌ لیژنه‌ى باڵاى هاوبه‌شى عێراقى میسرى،ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى ڕابردوو،ده‌ستى به‌كاره‌ ئاماده‌كارییه‌كانى له‌به‌غدا پایته‌خت كرد،به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌ك وه‌زیرى هه‌ردوو وڵات له‌و سێكته‌رانه‌ى به‌دواداچوون وهاریكارى له‌باره‌یانه‌وه‌ ده‌كرێت.
    دانوستانه‌كان تیشك ده‌خه‌نه‌ سه‌ر تاوتوێكردنى پته‌وكردنى هاریكارى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌زۆربه‌ى سێكته‌ره‌كان به‌تایبه‌ت ئابوورى ووه‌به‌رهێنان به‌و شێوازه‌ى ڕۆڵى هه‌بێت له‌بووژاندنه‌وه‌ى ئاستى په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات.