به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،سه‌ره‌خۆشى وهاسۆزى خۆى بۆ گه‌لى وحكومه‌تى توركيا ده‌ڕبڕى له‌باره‌ى قوربانييه‌كانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى دوێنێ هه‌ينى ، له ويلايه‌تى ئيزمير له‌ڕۆژئاواى توركيا.
نوسينگه‌ى ڕاگه‌ياندنى سه‌رۆك وه‌زيران له‌ڕاگه‌يه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاويكرده‌وه"كازمى له‌بروسكه‌يه‌ك بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركيا پاڵپشتى وهاوسۆزى عێراقى له‌گه‌ڵ گه‌ل وحكومه‌تى توركياى دۆست ده‌ڕبڕى،له‌هه‌مان كاتدا سه‌ره‌خۆشى له‌كه‌سوكارى قوربانيان وبێسه‌روشوێنه‌كانى ئه‌م ناوچه وێرانبووه‌ى كرد".
به‌پێى ڕاگه‌يه‌ندراوه‌كه كازمى ڕوونيكرده‌وه"عێراق جه‌ختده‌كاته‌وه له‌پشتيوانى مرۆيي وهاريكارى توركياى دراوسێ له‌م كاره‌ساته،وئاماده‌يي لايه‌نه حكومييه په‌يوه‌نديداره‌كانى ده‌ڕبڕى بۆ پێشكه‌شكردنى يارمه‌تييه‌كان له‌هه‌ر بوارێكدا حكومه‌تى توركياى دۆست وخه‌ڵكى ناوچه‌ى ئيزمير وده‌وروبه‌ره‌كه‌ى پێويستييان پێبێت".