وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ گرنگترین دۆسییه‌كانى سه‌ردانى شاندى میسرى بۆ به‌غدا ده‌خاته‌ڕوو

  • 31-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،گرنگترين دۆسييه‌كانى سه‌ردانى شاندى ميسرى بۆ عێراق خسته‌ڕوو.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌لێداونێكى بۆ كه‌ناڵى عێراقييه‌ كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌ ڕايگه‌ياند"سه‌ردانى شاندى ميسرى بۆ به‌غدا ته‌واوكه‌رى گه‌ڕى دانوستانه‌ قوڵه‌كانه‌ كه‌فوئاد حسێن وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ له‌قاهيره‌ ئه‌نجامى داوه‌،وتيايدا چاوى به‌گه‌وره‌ به‌رپرسانى ميسرى كه‌وتووه‌ له‌سه‌روويانه‌وه‌ سه‌رۆك كۆمار وسه‌رۆك وه‌زيران".
    ڕوونيشيكرده‌وه‌"هه‌ردوولا چه‌ندين ياداشتنامه‌ى لێكتێگه‌يشتنى نێوان هه‌ردوو وڵات واژۆ ده‌كه‌ن،كه‌پاڵنه‌رێك ده‌بێت به‌ئاڕاسته‌ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌ دوولايه‌نه‌كانى نێوان به‌غدا وقاهيره‌،وپته‌وكردنى كارى ديبلۆماسى سێ قۆڵى هاوبه‌ش نێوان به‌غدا وقاهيره‌ وعه‌مان".
    وتيشى"كۆبوونه‌وه‌كان له‌نێوان ليژنه‌ى عێراقى وميسرى هاوبه‌شيش سازده‌كرێت"،ئه‌وه‌يشى خسته‌ڕوو"عێراق ميواندارى ژماره‌يه‌ك وه‌زيرى ميسرى ده‌كات له‌سێكته‌ره‌ جياجياكان وه‌ك پيشه‌سازى وكشتوكاڵى ونيشته‌جێبوون وته‌ندروستى وخوێندن وپه‌روه‌رده‌ وڕۆشنبيرى.
    دووپاتيشيكرده‌وه‌"عێراق به‌په‌رۆشه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌واميدان به‌م ئه‌رك وپه‌يوه‌ندييانه‌ به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندى هاوسه‌نگ وهاوبه‌ش ".