به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دوو تیرۆرستى داعشى له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركرد.
ده‌زگاكه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى هاوڵاتیان كه‌پێمان گه‌یشتووه له‌ڕێگاى هێڵى گه‌رمى(131)؛ یه‌كه‌كانى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى له‌پارێزگاى كه‌ركوك دواى وردبینیكردنى زانیارییه‌كان له‌گه‌ڵ داتاكان وئه‌نجامدانى به‌دواداچوونى مه‌یدانى دوو تیرۆرستى داعشیان ده‌ستگیركرد به‌پێى یاداشتنامه‌ى دادوه‌رى كه‌له‌ناو ویلایه‌تى كه‌ركوك كاریان كردووه ویه‌كێك له‌تیرۆرسته‌كان كارمه‌ندانى به‌ناو"دیوانى بانگه‌واز ومزگه‌وته‌كان"بووه وئه‌ركى هاندانى هاوڵاتیان بووه بۆ ئه‌وه‌ى بچنه ریزه‌كانى تیرۆرستان ،وئه‌وه‌ى تر له‌به‌ناو"دیوانى سوپا"كارى كردووه وبه‌شداریكردووه له‌زۆربه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه سه‌ربازییه‌كان دژى هێزه ئه‌منییه‌كان له‌پرۆسه‌كانى ڕزگاركردن،ئاماژه‌یشى دا"وته‌كانیان تۆماركراوه وڕه‌وانه‌ى لایه‌نى دادوه‌رى تایبه‌ت كراون بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌كان به‌رامبه‌ریان".