چاودێرى-اهع
دوای ئەوەی دوێنێ بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.6 پلە بەپێوەری رێختەر پارێزگای ئیزمیری لە رۆژئاوای تورکیا هەژاند، ئامارەکانی مردن و برینداربون بە روداوەکە گەیشتە گیان لەدەستدانی 24 کەس و 804 کەسیش برینداربون.
دەزگای روداوە سروشتییەکان و فریاکەوتنی تورکیا رایگەیاند، بەگوێرەی دواین ئامار لە ئەنجامی بومەلەرزەکەی پارێزگای ئیزمیر 24 کەس گیانیان لەدەستداوە و 804 کەسیش برینداربون.
ئەوەش هاتوە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممەوە نزیکەی 341 بومەلەرزەی دیکە کە بەشێکیان زیاتربون لە 4 پلە بەپێوەری رێختەر، لە دەریای ئیجە و ناوچەکانی نزیکی ئیزمیر رویانداوە.
دوێنێ ھەینی بومەلەرزەیەکی بەھێز بە گوڕی 6.6 پلە بە پێوەری رێختەر قەزای "سەفریحەسار"ی سەر بەپارێزگای ئیزمیری لە رۆژئاوای تورکیا ھەژاند، قوڵی بومەلەرزەکە 16.54 کیلۆمەتر بوە و نزیکەی 17 کیلۆمەتریش لە ناوەندی قەزاکەوە دوربوە.