ئیستهنبول-اهع
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەكی بەهێز سنورە ئاوییەكانی شاری ئیزمیری توركیای هەژاند.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەكی بەهێز سنورە ئاوییەكانی شاری ئیزمیری توركیای هەژاند و بەو هۆیەشەوە زیاتر لە 20 بیناو باڵەخانە لە ئیزمیر داڕمان.
پارێزگاری ئیزمیر لەبارەی زیانەكانەوە رایگەیاند، هێشتا هیچ زانیارییەکمان پێنەگەیشتوە لەبارەی زیانی گیانی و ماددیەكانەوە، دەچینە ناوەندی ئیزمیر بۆ ئەو شوێنەی بینا و باڵەخانەكانی لێ روخاون زانیارییەكان هەر چییەك بێت بڵاویدەكەینەوە.
بەگوێرەی ناوەندە جیۆلۆجییەكانی توركیا، گوڕی بومەلەرزەكە 6.6 پلە بوە بە پێوەری رێختەر و هێندە بەهێز بوە لە ئیستانبوڵ و چەند پارێزگایەكی دیكەی توركیا هەستیپێكراوە.