چاودێرى-اه‌ع
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فریاكه‌وتن و كاره‌ساته‌كانی توركیا "ئافاد"رایگه‌یاند، دوه‌م بومه‌له‌رزه له توركیا تۆماركراوه به‌گوڕی 5.1 له ده‌ریای ئیجه له كه‌ناراوه‌كانی شاری ئایدینی رۆژئاوای ئه‌و وڵاته رویداوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فریاكه‌وتن و كاره‌ساته‌كانی توركیا بڵاویكرده‌وه، له‌نزیك ده‌ریای ئیجه و نزیك ناوچه‌ی گۆش ئاداسی له شاری ئایدن بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.1 رویداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بومه‌له‌رزه‌كه له‌كاتژمێر 6:14 خوله‌ك به‌قوڵی 7.73 كیلۆمه‌تر و به‌دوری 20.3 كیلۆمه‌تر له‌ناوچه‌ی گۆش ئاداسی تۆماركراوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 6.6 پله رێخته‌ر له شاری ئیزمیری رۆژئاوای توركیا رویدا و به‌وهۆیه‌وه، زیاتر له پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 120 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.