جیهان-اه‌ع
ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌وڵاتانی جیهان به‌رده‌وام رو له‌به‌رزبونه‌وه‌یه و تاوه‌كو ئێستاش 45 ملیۆن و 703 هه‌زار و 127 كه‌س توشی ئه‌و ڤایرۆسه بون، له‌نێویاندا ملیۆنێك و 190 هه‌زار و 720 مردن هه‌یه، هه‌روه‌ها 33 ملیۆن و 143 هه‌زارو 449 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه بو چاكبونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئامار و داتا سه‌نته‌ری جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مریكا به‌تۆماركردنی نۆ ملیۆن و 248 هه‌زار و 744 توشبوی كۆرۆنا له‌ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتانی جیهانه، هه‌ر له‌و وڵاته 234 هه‌زار و 622 كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا پێنج ملیۆن و 991 هه‌زار و 902 توشبو چاكبونه‌ته‌وه، هیندستان له‌ئاستی وڵاتانی جیهان به‌پله‌ی دوه‌م دێت ئه‌ویش به‌تۆماركردنی هه‌شت ملیۆن 132 هه‌زار و 442 توشبوی كۆرۆنا و 121 هه‌زار و 628 گیانله‌ده‌ستدان، له‌به‌رامبه‌ریشدا حه‌وت ملیۆن و 422 هه‌زار و 26 توشبو چاكبونه‌ته‌وه.
له‌دوای ئه‌مریكا و هیندستان، بڕازیل به‌پله‌ی سێیه‌م دێت به‌تۆماركردنی پێنج ملیۆن و 449 هه‌زار و 875 توشبو، 159 هه‌زار و 104 گیانله‌ده‌ستدان، روسیاش له‌ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهان له‌پله‌ی چواره‌مدایه كه له‌و وڵاته ملیۆنێك و 599 هه‌زار 875 توشبو تۆماركراون، له‌نێویاندا 27 هه‌زار و 656 مردن هه‌یه، هه‌روه‌ها ملیۆنێك و 200 هه‌زار و 560 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه.
ئێران له‌ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهاندا به‌پله‌ی 14ه‌م دێت كه 604 هه‌زار و 927 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، له‌نێویاندا 34 هه‌زار و 478 مردن هه‌یه، هه‌روه‌ها 477 هه‌زار و 300 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه، هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌مان ریزبه‌ندی وڵاتان، عێراق له‌پله‌ی 17ه‌مینی وڵاتاندایه، كه 470 هه‌زار و 633 توشبوی كۆرۆنای تۆماركردوه، له‌نێو ئه‌و توشبوانه‌شدا 10 هه‌زار و 862 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 397 هه‌زارو 241 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا كه ڤایرۆسێكی كوشنده‌یه، كۆتایی مانگی 12ی ساڵی رابردو له‌شاری وهان-ی چین سه‌ریهه‌ڵدا، به‌شێوه‌یه‌كی فراوان به‌وڵاتانی جیهان بڵاوبوه‌ته‌وه به‌جۆرێك ئه‌و ڤایرۆسه گه‌یشتوه‌ته زیاتر له 200 وڵات و ناوچه‌ی جیهان.