چاودێرى-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فڕه‌نسا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، نزیكه‌ی 50 هه‌زار توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه و هه‌روه‌ها 256 توشبوش به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فڕه‌نسا بڵاویكرده‌وه، له‌دوێنێوه، 49 هه‌زار و 215 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، كۆی گشتی توشبوانی ئه‌و ڤایرۆسه‌ش له‌سه‌رانسه‌ری وڵات گه‌یشتوه‌ته ملیۆنێك و 331 هه‌زار و 984 توشبو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 256 توشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌و ڤایرۆسه گه‌یشتوه‌ته 36 هه‌زار و 276 كه‌س.
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فڕه‌نسا پێشتر ڕایگه‌یاندبو، ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ی رێكاری نوێی خۆپارێزی ده‌گرنه‌به‌ر و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له فڕه‌نسا و ژماره‌یه‌ك شاری دیكه جێبه‌جێده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌ر له زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرن.