شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى پردى كۆمارى(جمهوری) كرده‌وه‌

ئەمنی
  • 31-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،پردى كۆمارى(جمهورى)له‌ناوه‌ڕاستى به‌غدا كرده‌وه‌.
    شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌ركى خزمه‌تگوزارى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى وناوخۆ له‌گۆڕه‌پانى ته‌حریر وده‌وروبه‌رى وشه‌قامه‌كانى ڕه‌شید وسه‌عدون وگۆڕه‌پانى ته‌یران وپردى كۆمارى(جمهوری)ده‌ستیپێكرد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ دۆخى ئاسایی خۆى".
    ئاماژه‌یشى دا"له‌به‌یانییه‌وه‌ هاتوچۆكردنى له‌به‌ره‌ى كه‌رخ بۆ به‌ره‌ى ڕه‌سافه‌ له‌سه‌ر پردى كۆمارى(جمهورى)ده‌ستیپێكرد وهێشتا ئه‌ركى خزمه‌تگوزارى به‌رده‌وامه‌".