به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه،رایگه‌یاند، روداوه‌كه‌ی شاری نیسی فڕه‌نسای سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن و هاوهه‌ڵوێستی له‌گه‌ڵ قوربانیانی ئه‌و روداوه ده‌رده‌بڕن.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، بڵاویكرده‌وه، ڕوداوه تیرۆریستیه‌كه‌ی شاری نیسی فڕه‌نسا شه‌رمه‌زار و ئیدانه ده‌كه‌ن، ئێمه به هاوهه‌ڵوێستی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانیان و داوای زو چاكبونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین و ئه‌وه‌ش به‌بیرده‌هێنینه‌وه كه عێراق ساڵانێك بو ڕوبه‌ڕوی تیرۆر و توندڕه‌وی شه‌ڕی ده‌كرد.
راشیگه‌یاند، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، كه سه‌رجه‌م ئاینه‌كان بێبه‌رین له توندڕه‌وی و تیرۆر، ڕه‌هه‌ندی مرۆڤ له ناو وته‌و وته‌ی ئایینه‌كاندا خۆی ده‌بینێته‌وه و پێویستییه‌كی واقیعییه بۆ ژیانێكی هاوبه‌ش و ئاشتیخواز.