به‌غدا-اه‌ع
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتیكرده‌وه،لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌نجامده‌رانی ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆرى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی چوارشه‌ممه ڕابردوو، بۆری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كرایه ئامانج و بوه هۆی ئه‌وه‌ی كه پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستێت.
باسی له‌وه‌شكرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه شه‌رمه‌زار ده‌كات و پێیوایه ئه‌م جۆره كرده‌وانه دۆخی هه‌رێم و ناوچه‌كه زیاتر ئاڵۆز ده‌كه‌ن.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، حكومه‌تی هه‌رێم به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادات هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بكرێت و ده‌ست بۆ قوتی خه‌ڵكی كوردستان ببرێت، لێكۆڵینه‌وه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م هێرشه به‌رده‌وامه.