فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌:قۆناغێكى زۆرمان بڕیوه‌ له‌چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكى خێڵه‌كان

ئەمنی
  • 30-10-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    لیوا ڕوكن ئه‌كره‌م سه‌دام مدنف فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ قۆناغێكى زۆرى بڕیوه‌ له‌چاره‌سه‌ركردنى زۆربه‌ى ناكۆكییه‌كانى خێڵه‌كان.
    مدنف له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند،كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ درێژه‌ به‌قۆناغى دووه‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌ڵێنى ڕاستگۆ له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ بده‌ین،دووپاتیشیكرده‌وه‌ فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ قۆناغێكى زۆرى بڕیوه‌ له‌چاره‌سه‌ركردنى زۆربه‌ى ناكۆكییه‌ خێڵه‌كییه‌كان،به‌تایبه‌ت زۆر ئاڵۆزه‌كان،كه‌له‌ماوه‌ى ڕابردوودا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى زۆر سه‌رقاڵكردبوو.
    وتیشى،سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌ ئه‌منییه‌كان به‌هه‌ند وه‌رگیراون به‌تایبه‌ت بازرگانى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان وچه‌ك وهه‌ڕه‌شه‌ى چه‌كدارى،ڕوونیشیكرده‌وه‌ فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ توانیویه‌تى به‌ڕێژه‌یه‌كى باڵا چه‌ك كۆبكاته‌وه‌ وهه‌روه‌ها كۆنترۆڵیشى بكات بۆ ئه‌وه‌ى به‌كارنه‌هێندرێت له‌كاتى ناكۆكی خێڵه‌كان.