به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى باڵاى عێراقى میسرى له‌سه‌ر ئاستى وه‌زارى بواره‌كانى هاریكارى ولێكتێگه‌یشتن وڕێككه‌وتن وپرۆتۆكۆڵه‌كان كه‌ڕێككه‌وتنیان له‌باره‌یه‌وه كراوه خسته‌ڕوو،ووه‌زاره‌تى بازرگان‌یش ڕایگه‌یاند هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ومیسر سبه‌ى شه‌ممه یاداشتنامه‌ى هاوبه‌شى لیژنه‌ى باڵا واژۆ ده‌كه‌ن..
وه‌زاره‌تى بازرگانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،بڵاویكرده‌وه،لیژنه‌ى باڵاى عێراقى میسرى له‌سه‌ر ئاستى وه‌زیران له‌میان كۆبوونه‌وه‌كانى دوو ڕۆژى ڕابردوویان یاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌یشتن وڕێككه‌وتن وپرۆتۆكۆڵه‌كانى ئاماده‌كردووه كه‌لیژنه‌كه له‌سه‌ر ئاستى شاره‌زایان دایڕشتووه ئه‌مه‌یش به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیرى پلاندانانى عێراق ووه‌زیرى هاریكارى نێوده‌وڵه‌تى میسرى.
خالد به‌تال نه‌جم وه‌زیرى پلاندانان كه‌نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى بازرگانى بوو له‌سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌كه له‌سه‌ر ئاستى وه‌زارى له‌وتارى پێشوازیكردن ڕایگه‌یاند،ئه‌م دیداره بۆ پاڵپشتى رێكاره‌كانى هاریكارى ئابورى وبازرگانى وزانستى ورۆشنبیرى وپته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه ئابورى وبازرگانى وبه‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى وئاڵوگۆڕى شاره‌زاییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاته،هه‌روه‌ها خواست وپه‌رۆشى حكومه‌تى ده‌ڕبڕى بۆ كارى عه‌ره‌بى هاوبه‌ش له‌سایه‌ى دۆخى نێوده‌وڵه‌تى وهه‌رێمایه‌تى دینامیكى كه‌په‌یوه‌سته به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه له‌نێوان وڵاتان وگه‌لانى جیهان.
لاى خۆیه‌وه ڕانیا مه‌شات وه‌زیرى هاریكارى نێوده‌وڵه‌تى میسرى،دووپاتیكرده‌وه،میسر وعێراق مێژوو وشارستانیه‌تێكى دوور ودرێژ به‌یه‌كه‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه،وهیوادارین ئاڵوگۆڕى پرۆژه وڕێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌بێت وله‌بواره جیاجیاكان به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى میسر ڕووبه‌رووى ئاڵنگارى زۆر بووه‌وه به‌ڵام ده‌ستى به‌چاكسازى كرد له‌سه‌ر ئاسته جیاجیا وژێرخان وگواستنه‌وه وكاره‌با وكشتوكاڵى هیچ درێغیش ناكات له‌پاڵپشتى هونه‌رى وهاوبه‌شى له‌گه‌ڵ وڵاتان.
وتیشى"هه‌روه‌ها هه‌وڵى دانانى پلانى ڕوون وته‌واوكارى له‌گه‌ڵ عێراق ده‌دات بۆ جێ به‌جێ كردنى پرۆژه وڕێككه‌وتنامه ولێكتێگه‌یشتنه‌كان كه‌هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌رى.
هه‌ر به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یاندنه‌كه وه‌لید موسه‌وى سه‌رۆكى لیژنه‌ى شاره‌زایانى لایه‌نى عێراقى یاداشتنامه‌كانى لێكتێگه‌یشتن وپرۆتۆكۆڵه‌كانى خسته‌ڕوو كه‌ئاماده‌كراوه بۆ واژۆكردنى به‌شێوازى كۆتایی وئه‌ركه گه‌وره‌كان كه‌هه‌ردوولا ئه‌نجامیان داوه له‌گه‌ڵ سێكته‌ر ووه‌زاره‌ته‌كانى هه‌ردوو وڵات،كه‌بریتییه له15 یاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌یشتن له‌بواره جیاجیاكانى بازرگانى وپیشه‌سازى وكشتوكاڵى وته‌ندروستى وزانستى وڕۆشنبیرى ووبه‌رهێنان ووزه وژێرخانه‌كان ونێشته‌جێكردن وپه‌یوه‌ندى وگواستنه‌وه وكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى وبواره سیاسییه‌كان كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندى عێراق ومیسردان.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"سبه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ردوو وڵات یاداشتنامه‌ى هاوبه‌شى لیژنه‌ى باڵاى عێراقى ومیسرى هاوبه‌ش بۆ هاریكارى ئابوورى وبازرگانى وزانستى ورۆشنبیرى واژۆ ده‌كه‌ن.