به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سۆما جاف
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه،هێزه ئه‌منییه‌كان پێداگیرى ده‌كه‌ن لهبڵاوهپێكردن له‌هه‌موو جێگایه‌ك بۆ ڕاوهدوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وامن له‌به‌دواداچوونى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش و ڕاوه‌دوونانیان،وهێزه ئه‌منییه‌كان پێداگیرى ده‌كه‌ن لهبڵاوهپێكردن له‌هه‌ر جێگایه‌ك تیرۆرستانى هه‌وڵى مانه‌وه تیایدا بده‌ن"،وتیشى"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان پرۆسه‌ى هه‌مه‌جۆرى به‌رپاده‌كات وپلان داده‌ڕێژێت بۆ له‌ناوبردنى تیرۆرستان ،وسه‌ركه‌وتوو بووه له‌سیاسه‌تى كاركردن دژى تیرۆر،به‌تایبه‌ت ڕێكاره په‌یڕه‌وكراوه‌كان وههنگاوهكانى هه‌واڵگیرى وئه‌منى كه‌ڕۆڵى هه‌بووه له‌نه‌هێشتنى تیرۆرستان".
خه‌فاجى وتیشى"تیرۆرستانى داعش هێشتا مه‌ترسیین،چونكه كرده‌وه‌ى تیرۆرستى ئه‌نجامده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستى تێكدان وكارتێكهرى كردن له‌ڕه‌وشى ئه‌منى"،ڕوونیشیكرده‌وه"زۆربه‌ى كرده‌وه‌كانى داعش دژه مرۆڤایه‌تییه،چونكه برتییه لهكردهوهى تیرۆركردنى خه‌ڵكى بێ‌تاوان،وڕفاندنى منداڵان،وداواكردنى به‌رتیل،وترساندنى هاوڵاتیان،ووهرگرتنى پاره‌ى زۆره‌ملێ".
ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌وه‌ى گروپه تیرۆرستییه‌كانى داعش لهگهنعوس ئه‌نجامى ده‌ده‌ن هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ هاوڵاتیانى ئارام له‌میان وه‌رگرتنى پاره‌ى زۆرملێ،هه‌روه‌ها ڕفاندنى هاوڵاتیان وتیرۆركردنیان وبۆمبڕێژكردنى ته‌رمه‌كانیان له‌پێناو زیادكردنى زیانه‌كان له‌میان ئه‌م كرده‌وه تاوانكارییانه".