به‌رگرى شارستانى ئاگره‌كه‌ى زانكۆى توراس له‌به‌غدا كۆنترۆڵ ده‌كات

ناوخۆ
  • 30-10-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،توانیان ئاگرێكى كه‌ره‌سته‌ به‌كاربراوه‌كان له‌نێو زانكۆى توراس له‌به‌غدا كۆنترۆڵ بكه‌ن. 
    عه‌مید جه‌وده‌ت عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوبه‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان وڕاگه‌یاندن له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى سه‌ر به‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ توانیان ئاگرێك كۆنترۆڵ بكه‌ن كه‌له‌نێو گه‌نجینه‌ى تفاق وكه‌ره‌سته‌ به‌كاربه‌ره‌كان له‌زانكۆى توراس له‌ناوچه‌ى مه‌نسووڕ له‌به‌غدا كه‌وتۆته‌وه‌".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى ئاگره‌كه‌یان گه‌مارۆدا ومه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ى زانكۆكه‌ دوورخسته‌وه‌ وكۆنترۆڵى ئاگره‌كه‌ى كرد به‌بێ هیچ زیانێكى گیانى یان هه‌ر زیانێك تر له‌باڵه‌خانه‌كانى زانكۆكه‌".